لە دار درانی شەش زیندانی مەحکوم بە ئێعدام، لە زیندانی وڕمێ
ڕۆژی سێ شەمە ٥ی گەلاوێژ ، شەش زیندانی سزادراو بە ئێعدام تۆمەتبار بە بازەرگانی مادە هۆشبەرەکان ، لە زیندانی ناوەندی ورمێ بۆ جێبەجێ کردنی سزاکەیان ڕەوانەی ژوری تاکەکەسی کراون .
ڕەحمان فولادی ئەزــ عەبدوڵا قادری ــ موجتەباشیرخانی ـ عەلی تەلعەتی ـ چەنگیزشیری ـ ئەوانە سەرجەم لە بەندی ۱٥ی زیندانی ورمێوە و کەسێکی تر بەناوی عەبدولمەجید کە ناوی بنەماڵەیی نەزانراوە و خەڵکی گوندی” بالو” لە ژوری ژمارە ۱٤ تێکڕا ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە زیندانی ورمێدا لە سێدارە دران.
جێگەی ئاماژەیە کە لەو چەند حەوتوی ڕابردودا ڕێژەی ئێعدام و لە سێدارەدان لە زیندانەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیاد بوون کردوە .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر